به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچیان بووه هاوسه‌ره‌كه‌ی له نهۆمی پێنجه‌م هه‌ڵدایه خواره‌وه
ته‌رمی ئافره‌ته‌كه گوازرایه‌وه پزیشكی تویكاری و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
رووداوێكی ویژدانهه‌ژێن له ناوچه‌ی قه‌تامیه‌ی شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پیاوێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی چواره‌م كچیان له‌دایكبوو، هاوسه‌ره‌كه‌ی له نهۆمی پێنجه‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌یه هه‌ڵدایه خواره‌وه، كه لێی ده‌ژیان.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی میسر، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك له شاری قاهیره چواره‌م كچی ده‌بێت، ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان ئه‌و ئافره‌ته و هاوسه‌ره‌كه‌یدا درووست ده‌بێت و له تووڕه‌یی ئه‌وه‌ی كه كوڕیان نه‌بووه، ئه‌و پیاوه له‌پێش چاوی منداڵه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له نهۆمی پێنجه‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌یه هه‌ڵده‌داته خواره‌وه كه لێی ده‌ژین، له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ش ده‌ستبه‌جێ ئافره‌ته‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
دایكی ئافره‌ته قوربانییه‌كه‌ش له‌باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ڵێت: "كچه‌كه‌م ته‌نیا كچی ده‌بوون و دوای ئه‌وه‌ی چواره‌م كچی له‌دایك بوو، هاوسه‌ره‌كه‌ی له نهۆمی پێنجه‌م هه‌ڵیداوه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، "كچه‌كه‌ی ئافره‌تی ماڵه‌وه بووه و ماوه‌ی 8 ساڵه هاوسه‌رگیری كردووه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌میشه له‌كێشه‌دا بووه، چونكه كوڕێكی لێ ده‌ویست"، گوتیشی، "دوای له‌دایكبوونی كچی چواره‌م، دایكی پیاوه‌كه هاتووه‌ته ماڵیان و پێی گوتووه خۆت ئاماده بكه با به‌یه‌كه‌وه بچینه گه‌شتێك و ئافره‌تێكی دیكه‌ت بۆ ده‌خوازم تاوه‌كو كوڕێكتان ببێت".
ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵی رووداوه‌كه‌ش ئاشكرایانكردووه، "به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پیاوه هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبداته خواره‌وه، ماوه‌ی زیاتر له 2 كاتژمێر ئه‌شكه‌نجه‌یداوه، هه‌رچه‌نده دراوسێكانیان هه‌وڵیاندا بچنه نێوانیان، به‌ڵام ده‌رگای شوققه‌كه‌یان له‌ژووره‌وه داخرابوو و رووداوه‌كه به مردنی ئافره‌ته‌كه له‌سه‌ر زه‌وی كۆتاییهات، ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌ش بۆ پزیشكی تویكاری گوازرایه‌وه و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیركرا".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه زانست جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ره‌گه‌زی منداڵ په‌یوه‌ندی به كرۆمۆسۆمه‌كانی پیاوه‌وه هه‌یه نه‌ك ئافره‌ت، چونكه بۆهێڵه‌كانی پیاو له هه‌ردوو جۆری "XY" پێكهاتوون، هه‌رچی ئافره‌ته هه‌ردوو بۆهێڵه‌كانی له جۆری "XX"ـه و له‌كاتی پیتداندنی هێلكه، هه‌ر كامێك له‌و بۆهێڵانه‌ی ئافره‌ت به‌شداری بكات هه‌ر یه‌ك جۆره، واتا هه‌ر جۆری "X"ـه، به‌ڵام له‌پیاو جیاوازه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بۆهێڵی جۆری "Y" به‌شداری له پیتاندنی هێلكه‌دا بكات، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هی ئافره‌ته‌كه "XY" ده‌رده‌چێت و كوڕ له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌پیاوه‌كه بۆهێڵی "X" به‌شداری كرد، ئه‌وا له‌گه‌ڵ هی ئافره‌ته‌كه "XX" ده‌رده‌چێت و كۆرپه‌كه كچ ده‌رده‌چێت.
H.B