فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن
له مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی به بۆردومان كردووه‌ته‌وه
K24 - سۆران:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ژماره‌یه‌ك گوندی ده‌ڤه‌ری برادۆست به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، گونده‌كانی شه‌کیو, ماڵهمهلا، رۆبی رۆلا، گردهشوان، خواكوڕك، گه‌لی ره‌ش و گه‌لی خواكوڕك بۆردومان ده‌كه‌ن.
لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە، سوپای تورکیا، بە بیانووی دەرکردنی گەریلاکانی پەکەکە لە سەر سنوورەکانی، چەندین ناوچەی سنووری هەرێمی کوردستانی بۆردومانکردووە و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانەش زیانی گیانی و ماددیان پێگەشتووە.
ده‌ڤه‌ری برادۆست سه‌ر به ناحیه‌ی سیده‌كانی قه‌زای سۆرانه، به دووری 150 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر.
ا. م