پێشبڕكێی شانده‌كانی به‌غدا بۆ هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد
دیار نییه شانده‌كه‌ی مالكی و عامری زووتر ده‌گات یان هی سه‌در و عه‌بادی
K24- هه‌ولێر:
ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم ئاشكرایكرد، به‌منزیكانه شاندێكی پێنجقۆڵی كه له ژماره‌یه‌ك دانوستانكاری هاوپه‌یمانی سائیرون، حیكمه، نه‌سر، وه‌ته‌نییه و یه‌كێتی هێز پێكهاتووه، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان رازی بكه‌ن له‌گه‌ڵیان گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنن.
عه‌بدوڵڵا زه‌یدی، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ـی راگه‌یاندووه، "راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی دوای رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ هێزه كوردیه‌كان ده‌بێت"، روونیشیكرده‌وه، "كرۆكی گه‌وره‌ترین كوتله دامه‌زراوه و هه‌ریه‌ك له سائیرون، حیكمه، نه‌سر، وه‌ته‌نییه و یه‌كێتی هێز له‌خۆ ده‌گرێت و، شاندێكی پێنجقۆڵیش به‌مه‌به‌ستی دانوستانكردن له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان بۆئه‌وه‌ی بێنه ناو كوتله‌كه‌یان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
زه‌یدی گوتیشی، "كوتله‌ی گه‌وره به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی میحوه‌ری "سائیرون - حیكمه"دایه و راگه‌یاندنیشی دوای ئه‌وه ده‌بێت، كه لایه‌نه كوردییه‌كان دێنه ناو ئه‌و كوتله‌یه، بۆئه‌وه‌ی ببێته سه‌كۆیه‌ك كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌واوی حزبه‌كان له‌خۆ بگرێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه له‌لایه‌ن هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، له لێدوانێكدا به كوردستان 24ی راگه‌یاند: شاندێكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دواین هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله، له‌پێناو پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له‌باره‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ش ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی به‌دووری نه‌زانی به‌منزیكانه شانده‌كه بگاته هه‌رێمی كوردستان و گوتی: ره‌نگه سه‌ردانه‌كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
پێشتریش هەریەک لە هاوپەیمانێتی فەتح و هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لیژنەیەکی دانوستاندنکاریان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی و یەکێتی پێکهێناوە، تاوەکو زانیاریان لەبارەی بەرنامە و پلانی هاوپەیمانێتییەکەیان پێبدەن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ كامێك له‌و دوو هاوپه‌یمانییه ركابهرانهش كاتی سه‌ردانی شانده‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كردووه، بۆیه نازانرێت ئاخۆ سه‌ره‌تا شانده‌كه‌ی سه‌در، حه‌كیم و عه‌بادی زووتر ده‌گات یان هی عامری و مالكی، ههركامێكیش له‌و دوو ركابه‌ره گرێنتی و ده‌سته‌به‌ری مافی زیاتری به كورد دا و توانی متمانه‌ی هێزه كوردییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، ده‌بێته خاوه‌ن گه‌ورترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی حكوومه‌تی پێ ده‌سپێردرێت.
H.B