لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس برینداربوون

پۆلیسی ھاتووچۆ زانیاری لەبارەی رووداوەكە ئاشكرا دەكات

K24 - گەرمیان

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە دەڤەری گەرمیان دوو كەس برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای كرد: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای کەلار- خانەقین بەرامبەر گوندی گاکوڵ روویدا".

پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان روونیكردووەتەوە: "رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان مینی پاس و مسێو بۆشی ساڵۆن تایبەت، روویداوە لە  بەهۆیەوە 2 کەس بریندار بوون، بریندارەکان دەستبەجێ گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار".

لە راگەیەندراوەكە ئەوەشخراوەتەڕوو: "باری تەندروستیان بریندارەكان جێگیرە، بەڵام زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون".

ھ.م