لە رووداوێكی ھاتووچۆدا دوو كەس برینداربوون
پۆلیسی ھاتووچۆ زانیاری لەبارەی رووداوەكە ئاشكرا دەكات
K24 - گەرمیان
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە دەڤەری گەرمیان دوو كەس برینداربوون.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای كرد: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای کەلار- خانەقین بەرامبەر گوندی گاکوڵ روویدا".
پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان روونیكردووەتەوە: "رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی نیسان مینی پاس و مسێو بۆشی ساڵۆن تایبەت، روویداوە لە بەهۆیەوە 2 کەس بریندار بوون، بریندارەکان دەستبەجێ گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار".
لە راگەیەندراوەكە ئەوەشخراوەتەڕوو: "باری تەندروستیان بریندارەكان جێگیرە، بەڵام زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون".
ھ.م





