فه‌توایه‌كی نوێ شه‌قامی میسری جووڵاندووه
نوێژكردنی ژنان له ریزی پیاوانیش مشتومڕی ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بوو، له ته‌واوی پارێزگا و شاره‌كانی میسریش نوێژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی مشت‌ومڕ، نوێژكردنی ژنانه له ریزی پیاوان له كاتی نوێژی جه‌ژن.
به‌شداریكردنی ژنان به‌و جۆره، بووه‌ته مشت‌ومڕ و وێنه‌كانییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و گاڵته‌ی پێده‌كرێت.
پێشتریش خانه‌ی فه‌توای میسر، هۆشداریی له باره‌ی ئه‌و جۆره نوێژه داوه و رایگه‌یاندووه، نوێژكردنی ژنان له ته‌نیشت پیاوانه‌وه به‌بێ بوونی هیچ دابڕێك، رێگه‌پێدراو نییه و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی شه‌رعه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دیارده‌ی دووه‌م هه‌یه، لێدانی كاره‌بایه له ئاژه‌ڵه‌كانی قوربانی، خانه‌ی فه‌توای میسر له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، له رێگه‌ی شه‌رعییه‌وه رێگه‌پێدراوه ئه‌گه‌ر كه‌مێك له مه‌ترسییه‌كانی ئاژه‌ڵه‌كه كه‌م بكرێته‌وه، چ به سڕكردن (تخدیر) بێن یان لێدانی ته‌زووی كاره‌بای نزم، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه مردار بێته‌وه.
به گوێره‌ی خانه‌ی فه‌تواش، به‌و شێوه‌یه‌ی باسكراوه، دواتر ده‌توانرێت ئاژه‌ڵه‌كه بكرێته قوربانی.
ا. م