بە ڤیدیو .. په‌یامنێرێكی رووسی له په‌خشی راسته‌وخۆ له‌هۆش خۆی ده‌چێت
وه‌زیره‌كه هه‌وڵیدا فریای بكه‌وێت به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و كه‌وته سه‌ر زه‌وی
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی "رووسیا 24" به‌ناوی داریا كۆزۆلۆڤا نیشان ده‌درێت، كه له‌كاتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دێنیس مانتوروڤ، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی رووسیا له‌هۆش خۆی ده‌چێت.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا كه هه‌ر له‌لایه‌ن كامێرای ئه‌و كه‌ناڵه‌وه تۆماركراوه، سه‌ره‌تا قسه‌كانی وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی نیشان ده‌درێت، كاتێك وه‌ڵامی پرسیارێكی ئه‌و په‌یامنێره ده‌داته‌وه، كه پێشتر لێیكردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر له قسه‌كانی ته‌واو ده‌بێت، رووی كامێراكه بۆ سه‌ر په‌یامنێره‌كه ده‌سووڕێت، له‌كاتێكتدا سه‌رقاڵی سوپاسكردنی وه‌زیره‌كه‌یه، ئه‌و خانمه په‌یامنێره تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت.
له دوا ئینسێرته‌كانی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا نیشان ده‌درێت كه چۆن وه‌زیر هه‌وڵ ده‌دات فریای ئه‌و په‌یامنێره بكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و دواجار له‌هۆش خۆی چوو و كه‌وته سه‌ر زه‌وی.
دوای رووداوه‌كه‌ش، یه‌فگینی بیلوئۆسوف، سه‌رنووسه‌ری "رووسیا 24" له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، دۆخی ته‌ندرووستی داریا زۆر باشه و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
H.B