هەولێر.. لە حاڵەتێکی دەگمەندا منداڵێکی تەمەن دوو مانگی لە مەرگ دەگەڕێندرێتەوە
به وێنه.. قولابه‌یه‌كی به كراوه‌یی قووتداوه
K24 - هه‌ولێر:
لە حاڵەتێکی دەگمەن و کەم وێنەدا لە شاری هەولێر منداڵێکی تەمەن دوو مانگی بەهۆی قووتدانی قولابەیەکەوە لە لێواری مەرگ گه‌ڕێندرایه‌وه.
منداڵێکی تەمەن دوومانگی، دوای ئەوەی قوولابێکی ئاسن بە شێوەکی کراوە دەکەوێتە قووڵایی گەرووی و لە نێوان بۆڕی هەواو و رێڕەوی خواردن گیردەبێت و لە نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵاتی شاری هەولێر چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ن.
له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا، پزیشكێك به‌ناوی دکتۆر هێوران ئەنوەر، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ منداڵه‌كه ده‌كات و قولابه‌كه له گه‌رووی ده‌رده‌هێنێت.
وه‌ك له وێنه‌ی تیشك ده‌رچووه، قولابه‌كه له ناوه‌ڕاستی گه‌رووی منداڵه‌كه، به شێوه‌یه‌كی كراوه گیربووه، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی ده‌رهێنراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئێستا منداڵه‌كه ته‌ندرووستی جێگیره و به شێوه‌یه‌كی كاتی له ژێر چاودێری پزیشك ماوه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
ا. م