ئێزيدييه‌ك به رێگه‌يه‌كى تايبه‌ت هاوسه‌ره رفێندراوه‌كه‌ى له ده‌ست داعش رزگار ده‌كات
هاووڵاتييه‌كى شنگالى چاوه‌ڕێى ته‌واوبوونى شه‌ڕى داعشى نه‌كرد

K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييه‌كى شنگالى چاوه‌ڕێى ته‌واوبوونى شه‌ڕى داعشى نه‌كرد، هه‌ر زوو رێگه‌يه‌كى تايبه‌ت به خۆى دۆزييه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش رزگار بكات، كه له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2018ه‌وه له شنگال رفاندبوويان و دواتر له بازارى كۆيله‌فرۆشاندا فرۆشتبوويان.
رۆژنامه‌ى ميرۆرى به‌ريتانى له كه‌مپێكى تايبه‌ت به ئاواره ئێزدييه‌كان له سنوورى پارێزگاى دهۆك چيرۆكه‌كه‌ى دۆزيوه‌ته‌وه.

حوزنى موراد (37 ساڵ)، براى ناديه موراده، (كه ئێستا له ئاستى نێوده‌وڵه‌تييدا وه‌ك چالاكوانێكى مافه‌كانى ژن و منداڵ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى ده‌ناسرێت)، ئه‌و و هاوسه‌ره‌كه‌ى جه‌يلانى ته‌مه‌ن 26 ساڵ چيرۆكێكى كاريگه‌ريان هه‌يه.
جه‌يلانى هاوسه‌رى حوزنى يه‌كێك بووه له‌و پێنج هه‌زار ژنه ئێزدييه‌ى كه‌وتنه ده‌ست داعش و بازرگانيان پێوه كرا.

پێش ئه‌وه‌ى داعش شنگال داگير بكات، حوزنى پۆليس بووه له ريزى پۆليسى عێراق و كاتێك داعش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گوندى كۆجۆ، هاوسه‌ره‌كه‌ى و دايكى و خوشكه‌كه‌ى كه ناديه موراده ده‌ڕفێنن. دواتر دايكى و شه‌ش براى ده‌كوژن. به گشتى له‌و گونده‌دا داعش 300 پياوى ئێزدى كۆمه‌ڵكوژ كردووه. جه‌يلان و ناديا راپێچى مووسڵ ده‌كرێن و له‌وێ جه‌يلان ده‌فرۆشرێته پياوێك.

به‌رێككه‌وت، جه‌يلان مۆبايلێكى ده‌ست ده‌كه‌وێت و له رێيه‌وه په‌يوه‌ندى به هاوسه‌ره‌كه‌يه‌وه ده‌كات و ده‌ستبه‌جێ ناونيشانى ئه‌و ماڵه‌ى ده‌داتێ كه تێيدا ده‌ژيت.
حوزنى به رۆژنامه‌كه‌ى وتووه: ده‌مێك پێده‌كه‌نين، ده‌مێكيش ده‌گرياين، چونكه هه‌رگيز بڕوام به‌وه نه‌مابوو، كه ده‌توانم به هاوسه‌ره‌كه‌م شاد ببمه‌وه.
حوزنى بۆ رزگاركردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى چاوه‌ڕێى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى مووسڵ له لايه‌ن سوپاى عێراقه‌وه ناكات و خۆى كه‌سێك ده‌دۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ئه‌و كه‌سه بكوژێت كه هاوسه‌ره‌كه‌ى زه‌وت كردووه و دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ى رزگار بكات.

ئه‌و كه‌سه‌ى جه‌يلانى كڕيبوو، كه‌سێكى باڵا به‌رزى ئه‌سمه‌ر بووه و تا كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2016 سه‌ره‌ڕاى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌رى ئه‌شكه‌نجه‌ى داوه و ناچارى كردووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى ديكه‌ى بژيت. جه‌يلان هێشتا شوێنه‌وارى ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌يه‌وه دياره.
دواى ئه‌وه‌ى حوزنى بكوژه‌كه به كرێ ده‌گرێت، ئيدى چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى پلانه‌كه‌ى ده‌كات و بكوژه‌كه‌ش رۆژانه چاودێرى ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه جه‌يلانى زه‌وت كردووه و دواجار ده‌رفه‌تى بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێت و به ئۆتۆمبێل خۆى پێيدا ده‌كێشى و ده‌يكوژێت و پاشان هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى و جه‌يلان رزگار ده‌كات و به‌ره‌و بازگه‌ى هێزه عێراقييه‌كان ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ى جه‌يلان راده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى بكاته‌وه.

ئێستا حوزنى و جه‌يلانى هاوسه‌رى له كه‌مپێكى ئاواره‌كان له پارێزگاى دهۆك ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و پێش چه‌ند مانگێك جه‌يلان كۆرپه‌يه‌كى بووه و به هۆى ئه‌و شۆكه‌ى تووشى بووه، ئاماده نه‌بوو، رووخسارى بۆ كامێرا ده‌ربخات.
سه‌رچاوه: ميرۆر
ئ.ر