په‌رله‌مانتارێكى توركيا داواى مافى په‌نابه‌رێتى له يۆنان ده‌كات
له ترسى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركيا، له‌يلا بيرليك (44 ساڵ)، كه به دۆستى كورد ناسراوه له ترسى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، ئه‌نقه‌ره‌ى به‌ره‌و يۆنان به‌جێهێشت.
پۆليسى يۆنان رايگه‌ياندووه، ئه‌و ئافره‌ته په‌رله‌مانتاره‌ى توركيا، به شێوه‌يه‌كى ناياسايى له سنوور په‌ڕيوه‌ته‌وه و داواى مافى په‌نابه‌رێتى كردووه.
له‌يلا له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركياوه، به ره‌خنه‌گرتن له ئه‌ردۆغان تۆمه‌تبار كراوه.
پۆليسى شارۆچكه‌ى ئه‌لكسه‌نده‌روپۆلسى باكوورى خۆرهه‌ڵاتى يۆنان، ئاشكرايكردووه، كه له‌يلاى په‌رله‌مانتار خۆى راده‌ستى بنكه‌كه‌يان كردووه.
له مانگى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردوودا، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا سزاى 21 مانگ زيندانيان به‌سه‌ر ژنه په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په‌دا سه‌پاند، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى له ئه‌ردۆغان گرتبوو و سوكايه‌تى پێكردبوو.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره به كه‌فاله‌ت به‌ردرابوو، به‌ڵام رێگه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌ى له توركيا لێ قه‌ده‌غه كراوه، تا تێهه‌ڵچوونه‌وه به سزاكه‌ى ده‌كرێت.
له‌يلا بێرليك له 2016دا له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په، ده‌ستگيركرابوو و تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به تيرۆره‌وه‌ى خرابووه پاڵ.
دواى ده‌ستگيركردنى به كه‌فاله‌ت به‌ردرابوو، تا واده‌ى دادگاييكردنى، به‌ڵام رێگه‌ى گه‌شت و چوونه ده‌ره‌وه‌ى له توركيا لێ قه‌ده‌غه كرابوو.
له ئێستادا ئه‌و په‌رله‌مانتاره به قاچاغ خۆى گه‌ياندووه‌ته يۆنان و داواى مافى په‌نابه‌رێتى كردووه.
له توركيا ره‌خنه و سوكايه‌تيكردن به ئه‌ردۆغان به گوێره‌ى ياسا ياساغ كراوه و سزاى بۆ دياريكراوه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، چوار مانگ بێ دادگاييكردن پزيشكێكى سووريا ده‌ستگيركراوه .
ئاشكراشيكرد، دواى دادگاييكردنى به شه‌ش مانگ به‌ندكردن و بژاردنى 5000 ليره‌ى توركيى سزا دراوه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى له ئه‌ردۆغان گرتووه.
روانگه‌گه روونيكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له شارۆچكه‌ى ئه‌لبابى سووريا روويداوه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانيدايه.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
ئ.ر