راهیبێک لەسەر بزێویی منداڵێک دەکوژێت
"هەرگیز لە خوێنی کوڕەکەمان خۆشنابین"

K24 – ههولێر:
راهیبێکی بووزی قوتابییەکی 9 ساڵ بەهۆی گوێڕایەلی نەکردن و بەردەوامی لە یاریکردن بە دار دەکوژێت.
کاتێک ئەو راهیبە پێشنوێژی بۆ کۆمەڵێک کەسکردووە، ئەو منداڵە کە قوتابی خۆیبووە، بەهۆی یاریکردن و هاتووچۆ، نوێژەکە بەو کۆمەڵە شوێنکەوتووەی ئاینی بودا بڕیوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، راهیبە تایلەندییەکە لەو هەڵسووکەوتەی منداڵەکە تووڕە بووە، پاشان بە دار لێیداوە و چاند جارێک سەری بە دیوارێکدا کێشاوە.
منداڵەکە سەرەتا دووچاری خوێنبەربوونی هەناوی دەبێت و تا دەگەیندرێتە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
پۆلیسی شاری بانکۆک ئەو راهیبەیان دەستگیرکردووە و خێزانی منداڵەکەش سوورن لەسەر ئەوەی لە خوێنی منداڵەکەیان خۆشنەبن.
H.J