مه‌ككه‌ین رازی نه‌بووه تره‌مپ به‌شداریی له پرسه‌كه‌یدا بكات
كێ ده‌بێته نوێنه‌ری كۆشكی سپی؟
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری دیاری ئه‌مه‌ریكا، كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته و سه‌رۆكه‌كانی پێشوو، له هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراته‌كان پرسه‌ی خۆیان راگه‌یاند و چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ژیانی ئه‌و سیناتۆرهیان باس كرد.
جۆرج بوشی كوڕ، له باره‌ی كۆچی دوایی مه‌ككه‌ین، له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "پیاوێك بوو باوه‌ڕێكی قووڵی هه‌بوو و له‌وپه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌ریدا بوو".
هه‌رچی بێل كلینتۆنه، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له پارتی دیموكراته‌كان، له باره‌ی كۆچی دوایی مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام لایه‌نه حزبییه‌كه‌ی وه‌لاناوه و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی كردووه".
هه‌روه‌ها ئال گۆر، كه پێشتر جێگری بێل كلینتۆن بووه كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، ئه‌گه‌رچی له پارتی دیموكراته‌كانه، نووسیویه‌تی: "هه‌میشه ئه‌و پیاوه جێگه‌ی رێز بووه، به‌رده‌وام هه‌وڵی گونجاندنی زه‌مینه‌ی له باره‌ی داوه، ئه‌گه‌رچی دۆخه‌كه زۆر سه‌ختیش بووبێت".
هه‌رچی دۆناڵد تره‌مپه، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا و له هه‌مان پارته‌كه‌ی مهككهینه، ته‌نها سه‌ره‌خۆشی له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی مه‌ككه‌ین و كردووه و نووسیویه‌تی: "سه‌ره‌خۆشی خۆم به ئه‌ندامانی خێزانی سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین راده‌گه‌یه‌نم، دڵ و نزاكانمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ك به لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌و پیاوه بكات، كه به "پاڵه‌وانی جه‌نگی ڤێتنام" وه‌سف ده‌كرێت.
وه‌ك رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" و "ئێن بی سی نیوز"، له‌سه‌ر زاری كه‌سه نزیكه‌كانی مه‌ككه‌ین بڵاویانكردووه‌ته‌وه، سناتۆرهكهی ئه‌ریزۆنا، به ناڕاسته‌وخۆ ره‌تیكردووه‌ته‌وه تره‌مپ ئاماده‌ی پرسه‌كه‌ی بێت و رایگه‌یاندووه، به باشی ده‌زانێت مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به نوێنه‌رایه‌تی كۆشكی سپی ئاماده‌ی پرسه‌كه‌ی بێت.
مه‌ككه‌ین، یه‌كێك بوو له دیارترین به‌رهه‌ڵستكارانی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ له‌ناو پارتی كۆمارییه‌كان و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له ئیداره‌كه‌ی گرتووه.
مه‌ككه‌ین كه به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك، له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، پێشتر له جه‌نگی ڤێتنام فڕۆكه‌وان بووه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له ئاسمانی هانۆوای ده‌كه‌وێته خواره‌وه، به برینداری له‌لایه‌ن ڤێتنامییهكانهوه ماوه‌ی پێنج ساڵ به دیل ده‌گیرێت.
ا. م