بەڤیدیۆ.. هاندەرانی یانەیەکی ئینگلیزی یاریگەیان چپسباران کرد
هۆکارەکە لە هەڵسوکەتەکەی هاندەران سەیرترە
هاندەرانی یانەیکی ئینگلیزی دژی بڕیارێکی یانەکەیان لە کاتی بەڕێوەچوونی دوایین یاریی یانەکەیان یاریگەیان چپسباران کرد.
هاندەرای یانەی چارلتۆن ئەتلەتیکی ئینگلیزی کە یانەیەکی پلە سێیە، لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر فلیتوود تاون یاریگەیان چپرسباران کرد، ئەمەش وەکو ناڕەزایەتییەک دژی هەڵسەوکەتی بەرپرسانی یانەکەیان لەگەڵ کارمەندەکانی یانەکە. بەهۆی فڕێدانی دەیان کیسی چپس ناوبژیوانی یارییەکە ناچاربوو بۆ ماوەیەک یارییەکە بوەستێنێت.
کەناڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی یانەکە بڕیاریان داوە خەرجییەکانی یانەکەیان کەم بکەنەوە، داوایان لە کارمەندەکانی یانەکەیان کردووە لە کاتی دەوامکردن خواردن نەخۆن، چونکە یانەکە ژمارەی کاتژمێرەکانی کارگوزار و پاککەرەوەکانی یانەکەی کەمکردووەتەوە و ناتوانن وەکو جاران شوێنەکان پاک بکەنەوە، کە ساڵانە خەرجی بەڕێوەبردنی یانەکە دەگاتە نزیکەی 10 ملیۆن پاوەند و خاوەنی یانەکە دەیەوێت بە زووترین کات یانەکە بفرۆشێت، بەڵام تاکو ئێستا هیچ کڕیارێک نییە.
رۆژنامەی ئیڤنینگ ستاندەردی بەریتانی ئاشکرایکردووە، یەکێک لە کارمەندەکان لەلایەن بەرپرسانی یانەکەی رێگای پێنەدراوە بچێت چپس بخوات، ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی هاندەرانی یانەکە، کە ماوەیەکە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەیان دژی بەرپرسانی یانەکەیان وەستاونەتەوە.