ژن پیاوی زیرەکیان دەوێت بەڵام زۆر زیرەکیان ناوێت
"زیرەکی لە پیاوان خاڵێکی نەرێنییە نەک ئەرێنی"
K24 – ههولێر:
زیرەکی لە رادەبەدەری پیاوان تەنها بۆ خۆیان باشە و لای خانمان خاڵێکی نەرێنییە نەک ئەرێنی.
گۆڤاری وهرزى (بریتیش سایکۆلۆژی)، توێژینەوەیەکی لەسەر سەرنجڕاکێشی ئاستی زیرەکی پیاوان لەلایەن خانمانەوە ئەنجامداوە و دەریخستووە، خانمان دەیانەوێت پیاوان زیرەک بن، بەڵام زۆر زیرەکییان لا پەسەند نییە.
ئەگەر پیاوێک لە 90% پیاوان زیرەکتربێت، ئەوا لای خانمان پەسەندە، بەڵام ئەگەر پیاوان لەو رێژەیە زیاتر زیرەک بن، ئەوا دەبێتە سیفەتێکی نێگەتیڤ لە دیدی خانمانەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، خانمان پێیان وایە ئەگەر پیاوان زۆر زیرەکبن، ئەوا لە رووی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییان لەگەڵ دەوروبەر بەگوێرەی پێویست "باش و تەندروست" نابن.
هەروەها کەسانی زۆر زیرەک لە روانگەی خانمانەوە، پێویستییان بە سۆزی زیاتر هەیە و دروستکردنی پەیوەندیش لەگەڵیان نیگەرانی و کێشەی لێدەکەوێتەوە.
ئەم هۆکارانەش وا دەکەن خانمان زیاتر ئارەزووی ئەو پیاوانە بکەن کە ئاڵۆزنین و ئاسان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
H.J