حكوومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌ستگیر ده‌كات
حكوومه‌ت مانگانه بڕی 50 ملیۆن دۆلاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ته‌رخان كردووه
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كانه و فه‌رمانی لێپێچینه‌وه‌شی بۆ هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌ركردووه گه‌ر له پرۆژه‌كانیان ده‌ست به‌كار نه‌كه‌نه‌وه. له‌مباره‌شه‌وه سامان عاره‌ب, به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ده‌ڵێت، به‌شێك له‌وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به‌هۆی ده‌ستبه‌كارنه‌بوونه‌وه‌یان ده‌ستگیركراون و به‌شێكی دیكه‌شیان لیژنه‌مان بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كانیان پێكهێناوه.
به‌پێی زانیاری و ئاماره‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران و به‌ڵێنده‌ران 95% پرۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاركردن تیایاندا وه‌ستێندراوه، له‌ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردووش تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی قه‌رزداری به‌ڵێنده‌رانه. سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ش سه‌رۆ دزه‌یی, سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ده‌ڵێت: ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه مانگانه بڕی 50 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه و به‌هه‌نگاوێكی باش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان وه‌سفی ده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێم به ته‌رخانكردنی 50 ملیۆن دۆلاری مانگانه بۆ قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران و ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌یه‌وێت جوڵه‌ی بازرگانی و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان چالاك بكاته‌وه و ئه‌و پرۆژانه‌ش كه كاركردن تیایاندا وه‌ستێندراوه ته‌واو بكرێن و كاروانی ئارامی و ئاوه‌دانی درێژه‌ی هه‌بێت.
H.B