به‌ڤیدیۆ.. كاتێك ئافره‌ت ئۆتۆمۆبیل ده‌دزێت
چیتر ته‌نیا پیاو ئۆتۆمۆبیل نادزێت.. ئافره‌تیش ئه‌و كاره ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك پیاوێك له به‌رده‌م یه‌كێك له ماركێته‌كانی شاری ده‌مامی رۆژهه‌ڵاتی سعوودیه دادبه‌زێت و ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی به‌داگیرساوی ده‌هێڵێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌چێته ماركێته‌كه، ئافره‌تێك له ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه دێته‌خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی ده‌دزێت.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه كه له كامێراكانی چاودێری شوێنه‌كه تۆماركراوه ته‌واوی ئه‌و رووداوه نیشان ده‌دات، دواتریش ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرته‌كه هه‌ندێك له‌دووره‌وه تۆماركراوه و ته‌نیا ئه‌وه‌ی دیاره ئه‌وه‌یه كه جلی ئافره‌تانی له‌به‌ره و كاسكێتێكی له‌سه‌ره، به‌شێك له چالاكوانان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه له‌وانه‌یه دزه‌كه ئافره‌ت نه‌بێت و پیاو بێت به جلی ئافره‌تان ئه‌و كاره‌ی كردبێت، له‌كاتێكدا ره‌فتاره‌كانی دزه‌كه زیاتر له‌هی ئافره‌تان ده‌چێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند مانگێك شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، شای عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی شاهانه رێگه‌یدا مۆڵه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل به ئافره‌تانی شانشینه‌كه‌ی بدرێت و ته‌واوی ئه‌و رێنماییانه‌ش كه له‌سه‌ر شۆفێرانی پیاو جێبه‌جێ ده‌بن ئافره‌تانیش بگرێته‌وه.
H.B