بەڤیدیۆ.. گۆڵەکەی کریستیانۆ بەرامبەر یۆڤێنتۆس بە جوانترین گۆڵی وەرزی رابردووی ئەوروپا دەستنیشانکرا

لە چامپیۆنزلیگ کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵەکەی تۆمارکرد

گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر یۆڤێنتۆس بە جوانترین گۆڵی وەرزی رابردووی ئەوروپا دەستنیشانکرا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزنای پێشووی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئێستای یۆڤێنتۆسی ئیتالی کە وەرزی رابردوو لە رۆژی 2018/04/03 دژی یانەی یۆڤێنتۆس تۆماریکرد، بە جوانترین گۆڵی وەرزی رابردووی خولەکانی ئەوروپای دەستنیشانکرد، کە 346,915 کەس دەسنگیان بەو یازدە گۆڵەدا بوو کە لەلایەن یوێفاوە بەربژێرکرابوون، گۆڵەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاتر لە 200 هەزار دەنگی هێنا و بە جوانترین گۆڵی وەرزی رابردووی ئەوروپا دەستنیشانکرا.

شەوی پێنجشەممە کاتژمێر 08:00ی ئێوارە یوێفا باشترین یاریزانی ئەوروپاش دەستنیشان دەکات و باشترین گۆڵپارێز، بەرگریکار، ناوەڕاستکار و هێرشبەریش هەڵدەبژێرێت.