ئه‌لكاسێر پشكنینه پزیشكییه‌كانی دۆرتمۆندی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند
پاكۆئهلكاسێر ماڵئاوایی له یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا كرد
پاكۆ ئالكاسێر ئیسپانیای جێهێشت و گه‌یشته ئه‌ڵمانیا و پشكینینه پزیشكیه‌كانی له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند تێپه‌ڕاند پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه واژۆ بكات.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردووه پاكۆ ئالكاسێر دوای گه‌یشتنی بۆ دۆرتمۆند پشكنینه پزیشكیه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، ئه‌م یاریزانه 24 ساڵیه به خواستن بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك به‌رامبه‌ر دوو ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ له بارسێلۆناوه رووده‌كاته یانه ئه‌ڵمانیه‌كه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه دۆرتمۆند دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی خواستنه‌كه ده‌توانێت ئه‌م یاریزانه به‌رامبه‌ر25 ملیۆن یۆرۆ به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌ریزه‌كانی بهێڵێته‌وه.
پاكۆ ئه‌لكاسێری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی ڤالێنسیاوه به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 50 یاری 15 گۆڵی كردووه.