یه‌كه‌مین ئاماژه‌ی ده‌ركرانی مۆرینهۆ له مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ركه‌وت
ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی مۆرینهۆ ئاماژه‌یه‌كه بۆ دوورخرانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه رۆژانه خۆزێ مۆرینیۆ بۆ باره‌گای یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌گوازێته‌وه ئه‌مڕۆ به‌بێ ئه‌و راهێنه‌ره پۆرتوگالیه چووه‌ته باره‌گای یانه‌كه و ئه‌مه‌ش ده‌نگۆی زۆری له‌سه‌ر چاره‌نووسی مۆرینهۆ به‌دوای خۆیدا هێناوه.
دوای دوو دۆڕان له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی پرێمه‌رلیگ ناكۆكی له‌نێوان مۆرینهۆ و كارگێری یانه‌كه دروست بووه، جاری یه‌كه‌مه له‌وه‌ته‌ی 26 ساڵی رابردوو شه‌یتانه سووره‌كان له كۆی 3 یاریی سه‌ره‌تای وه‌رز له دووانیان تووشی شكست ببن.
خۆزێ مۆرینهۆی ته‌مه‌ن 55 ساڵ، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و پۆرتۆ ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ چێڵسیش 3 ناسناوی پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێناوه، له ناوه‌راستی ساڵی 2016 ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی مانچێسته‌ر یونایتدی وه‌رگرت، به‌شێك له میدیاكان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری فره‌نسی شوێنه‌كه‌ی بگرێته‌وه.