یه‌ك بردنه‌وه‌ی دیكه له خزمه‌تی سه‌ربازی رزگاری ده‌كات
ئه‌ستێره‌كه‌ی تۆتێنهام بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی كۆریای باشوور داوا كراوه

هیۆنگ مین سۆن، هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهام بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی وڵاتی كۆریای باشوور بانگهێشتكراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دوایین یاری وڵاته‌كه‌ی ئۆڵمپیكی ئاسیا سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت له خزمه‌تی سه‌ربازی رزگاری ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور به بردنه‌وه‌ی له ڤێتنام گه‌یشته یاریی كۆتایی ئۆڵمپیكی ئاسیا، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كۆریا له یاریی كۆتایی له ژاپۆن بباته‌وه، ئه‌وا هیۆنگ مین سۆن لێخۆشبوونی له خزمه‌تی سه‌ربازی بۆ ده‌كرێت.
تۆڕی هه‌واڵی CNNـی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له مۆندیالی 2018 به‌ڵێن به هیۆنگ مین سۆن درابوو ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ قۆناخی هه‌شتی مۆندیال سه‌ربكه‌وێت، له خزمه‌تی سه‌ربازی رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وكات خه‌ونه‌كه‌ی نه‌هاته دی، به‌ڵام ئێواره‌ی شه‌ممه هه‌مان ده‌رفه‌تی له یاریی كۆتایی ئۆڵمپیكی ئاسیا له‌به‌رده‌مه.
له وڵاتی كۆریای باشوور هه‌موو گه‌نجێك پێویسته له نێوان ته‌مه‌نی 18 تا 35 ساڵ بۆ ماوه‌ی 21 مانگ خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌بێت و په‌یوه‌ندی به سووپای وڵاته‌كه‌ی بكات.