يه‌كێتى له‌گه‌ڵ شيوعى و سۆسياليست كۆده‌بێته‌وه
يه‌كێتى و پارتى ژماره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ لايه‌نه ناڕازييه‌كان ئه‌نجامداوه
K24 – سلێمانى:
بڕياره ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان و حزبى شيوعى كوردستان كۆببێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى و پارتييه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى يه‌كده‌نگى سه‌باره‌ت به يه‌كڕيزى و چوونى كورد بۆ به‌غدا.
له دوو رۆژى رابردوودا يه‌كێتى و پارتى ژماره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ لايه‌نه ناڕازييه‌كان ئه‌نجامداوه.
له هه‌ولێر شاندێكى پارتى له‌گه‌ڵ يه‌كگرتووى ئيسلامى كۆبوويه‌وه.
له سلێمانيش يه‌كێتى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراتى و دادوه‌رى كۆبوويه‌وه.