شه‌ممه‌ى داهاتوو شاندى پارتى و يه‌كێتى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق يه‌كه‌م دانيشتنى خۆى ئه‌نجامبدات
K24 – سلێمانى:
بڕياره رۆژى شه‌ممه شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بۆ تاوتوێكردنى پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق سه‌ردانى به‌غدا بكات.
په‌يامنێرى كوردستان24 له سلێمانى، رايگه‌ياند، بڕياره رۆژى شه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو شاندێكى پارتى و يه‌كێتى بچێته به‌غدا.
سه‌ره‌ڕاى ئاشكرابوونى واده‌ى سه‌ردانه‌كه، به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌گه‌رى دواخرانى سه‌ردانى شانده‌كه له ئارادايه.
سايته عێراقييه‌كان له زارى چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه ئه‌وه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى سه‌ردانه‌كه له ئارادايه و پێده‌چێت پارتى و يه‌كێتى چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى وتوێژهكانيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه ناڕازييه‌كان بكه‌ن و دوايين هه‌وڵى خۆيان بۆ گه‌يشتنه داڕشتهيهكى هاوبه‌ش له نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان بده‌ن به مه‌به‌ستى چوونه به‌غدا.
سه‌ردانه‌كه له كاتێكدايه، بڕياره هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق يه‌كه‌م دانيشتنى خۆى ئه‌نجامبدات و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرێت.
هاوكات لايه‌نه عێراقييه‌كان هه‌وڵه‌كانيان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ راگه‌ياندنى گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانى و راسپاردنى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق.
ئ.ر