سه‌ركرده‌ى چوار لايه‌نه ناڕازييه‌كه كۆده‌بنه‌وه
پرسى ئه‌نجامدان يان دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ بكه‌ن
K24 – سلێمانى:
بڕياره ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى، كه‌سى يه‌كه‌مى چوار لايه‌نه ناڕازييه‌كه بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێم و چوونيان به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پارتى و يه‌كێتى بۆ به‌غدا كۆببنه‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان24 له سلێمانى رايگه‌ياند، ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه له باره‌گاى سه‌ره‌كى هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراتى و دادوه‌رى ته‌واو بوونه و چاوه‌ڕێى گه‌يشتنى شانده‌كان ده‌كرێت.
هه‌ريه‌ك له عومه‌ر سه‌يد عه‌لى، رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، عه‌لى باپير، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراتى و دادوه‌رى، سه‌لاحه‌دين به‌هادين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلامى كۆده‌بنه‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى ئه‌نجامدان يان دواخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ بكه‌ن.
هاوكات به‌شدارى ئه‌و چوار لايه‌نه له‌گه‌ڵ يه‌كێتى و پارتى بۆ چوونه به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێت.