به وێنه.. كاریۆس له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێیه‌كه‌ی كریستیانۆ له نیویۆرك ده‌سووڕێته‌وه
لۆریس كاریۆس هاوشانی كه‌پڵه‌كه‌ی كه‌وتنه به‌ر زوومی كامیراكان
دوای ئه‌وه‌ی لۆریس كاریۆسی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی ریزه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی به‌شێوه‌ی خواستن به‌ره‌و بێشكتاش جێهێشت، له ئێستاش كه‌پڵێكی نوێی گرتووه و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت.
كاریۆس به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2018 به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید كردی، توانی به رۆیشتنی له لیڤه‌رپوول فشاره‌كانی هانده‌ران و راگه‌یاند له‌سه‌ر خۆی كه‌م بكاته‌وه، له ئێستاش به‌ره‌و ئه‌مریكا گه‌شتی كردووه.
كاریۆس هاوشانی دانیێلا گراس كه پێشتر كه‌پڵی كریستیانۆ بووه له شه‌قامه‌كانی نیویۆرك و بۆستن كه‌وته به‌ر زوومی كامیراكان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، دانیێلا گراسی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌بووه.
تۆڕی هه‌واڵی CNNـی ئه‌مریكاش ئه‌و راستییه‌ی دووپات كردۆته‌وه كه كریستیانۆ له‌به‌رخاتری دانیێلا پشووه‌كانی بردۆته ئه‌مریكا و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی و دوور له چاوی كامیراكان چه‌ندان شه‌ویان به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر بردووه.

.jpg)