تیروپشكی چامپیۆنزلیگ راكێشرا و بارسێلۆنا كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی مه‌رگ
له تیروپشكه‌كه ریال مه‌درید به‌خت یاوه‌ری بوو
تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 2018 ـ 2019 له مۆناكۆ راكێشرا، بارسێلۆنا كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی مه‌رگ و ریال مه‌دریدیش به‌خت یاوه‌ری بوو.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
گرووپی یه‌كه‌م: ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، دۆرتمۆند، مۆناكۆ، كڵه‌ب برووج.
گرووپی دووه‌م: بارسێلۆنا، تۆتێنهام، ئایندهۆڤن، ئینته‌ر میلان.
گرووپی سێیه‌م: پاریس سانجێرمان، ناپۆلی، لیڤه‌رپوول، كرڤینا زڤێزدا.
گرووپی چواره‌م: لوكۆمۆتیڤ مۆسكۆ، پۆرتۆ، شالكێ، گاڵاته‌سه‌رای.
گرووپی پێنجه‌م: بایرن میونشن، بێنفیكا، ئا‌یاكس، ئا‌یك ئه‌سینا.
گرووپی شه‌شه‌م: مانچێسته‌ر سیتی، شاختار، لیۆن، هۆفینهایم.
گرووپی حه‌وته‌م: ریال مه‌درید، رۆما، سیسكا مۆسكۆ، ڤیكتۆریا پلزن.
گرووپی هه‌شته‌م: یوڤێنتۆس، مانچێسته‌ر یونایتد، ڤالێنسیا و یه‌نگ بۆیز.
یه‌كه‌مین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه له رۆژانی 18 و 19ـی مانگی داهاتوو ده‌كرێت.
