تۆتی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما و ریال مه‌درید چی گوت؟
تۆتی: هه‌ر یانه‌یه‌ك بكه‌وێته گرووپی ریال مه‌درید، ده‌بێت بیر له پله‌ی یه‌كه‌م نه‌كاته‌وه و بۆ پله‌ی دووه‌م هه‌وڵبدات
فرانچیسكۆ تۆتی له كاتی ئاماده‌بوونی له مه‌راسیمی تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ریال مه‌درید به‌بێ كریستیانۆش هه‌ر تۆقێنه‌ره، ده‌شڵێت: رۆما هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به پله‌ی دووه‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی ببڕێت.
تۆتی له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا ده‌ڵێت: ئێمه مادام كه‌وتووینه‌ته هه‌مان گرووپی ریال مه‌درید كه 3 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، پێویسته به‌بێ دوودڵی بیر له ده‌ستخستنی پله‌ی دووه‌می گرووپه‌كه بكه‌ینه‌وه.
تۆتی گوتیشی: راسته ریال مه‌درید به‌هۆی كریستیانۆ زیانی پێكه‌وتووه، به‌ڵام تیپه‌كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ن و به‌بێ كریستیانۆش هه‌ر تۆقێنه‌رن.
تۆتی ده‌شڵێت: ئێمه وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی تاراده‌یه‌ك باش ده‌ركه‌وتین، ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌رزه باشتربین ده‌توانین هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ببڕین.
تۆتی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه به خۆشحاڵییه‌وه هاوشانی شاندی رۆما بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید گه‌شتی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كات، ده‌شڵێت: بیره‌وه‌ری زۆر خۆشم له‌و یاریگه‌یه هه‌یه و هه‌رگیز له یادم ناچێته‌وه، كاتێك له نێو یاریگه هانده‌رانی ریال مه‌درید رێزێكی زۆریان لێگرتم و شه‌ڕیان له‌سه‌ر درێسی من ده‌كرد.