دەنگی پەیكەرەكەی ئەردۆغان دانامركێتەوە
"ئەوە ھونەر نییە"
K24 - ڤیسبادن
په‌یكه‌رێكی رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، كه له‌شارێكی ئه‌ڵمانیا دانرابوو، له میدیاكانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به گشتی، كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوایی خۆیدا هێنا. شاره‌وانی ڤیسبادن له ئه‌ڵمانیا به مۆڵه‌تی فه‌رمی رێگه به دانانی په‌یكه‌ره‌كه‌دا ده‌دات، به‌ڵام به هۆی بوونی فشارێكی زۆر له ئه‌ڵمانیا دژی ئه‌ردۆغان، به زووترین كات په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا لادرا، و له‌و ماوه‌یه‌شدا، خه‌ڵك قسه‌ی زۆریان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه نووسی بوو.
لەوبارەوە دكتۆر محەمەد زەینۆ، مامۆستای زانكۆ بە كوردستان24 گوت: "دروستكردنی پەیكەر بۆ ئەردۆغان لە ئەڵمانیا بەو مانایە بوو كە ئەردۆغان خاوەن جەماوەرە لە ئەڵمانیا، بەڵام پرەنسیپەكانی دیموكراسی و لیبڕالی لە ئەڵمانیا بەھێزن، خەڵكی ناڕەزایەتیان دەربڕیی و لە ماوەیەكی كەمدا توانیان شارەوانی ناچار بكەن پەیكەرەكە لەو شوێنە لابدات".
كریستین رۆدۆڵف، سیاسەتمەدار و رۆژنامەنووس دەڵێت: "بە بڕوای من ئازادی ھونەر لەو شوێنە دەوەستێ، كاتێك ئەو سەرۆكەی پەیكەری لە زێڕ ھەڵكێشراوە بە جوانیەكی زۆر، سەری بەشێكی میللەتەكەی داخستووە، ئەوە ھونەر نییە. بە بڕوای من ئەوە ھەنگاوێكی باش بوو كە پەیكەرەكە لادرا، چونكە دانانی پەیكەرەكە ھەستی زۆر كەسی برینداركرد".
لە چەند رۆژی رابردوودا لە پەیكەرێكی ئەردۆغان لە شاری ڤیسبادنی رۆژئاوای ئەڵمانیا دانرا، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم بەھۆی فشاری ھاووڵاتیان بۆسەر شارەوانی ئەو شارە پەیكەرەكە لادرا، ئەمەش لایەنگرانی ئەردۆغانی توڕەكرد.
هه‌وادارانی ئه‌ردۆغان له ئه‌ڵمانیا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی ئه‌ردۆغان درووشمی ئازادی راده‌ربڕینه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ڵمانییه‌كان ئه‌ردۆغان به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و دانانی ئه‌و په‌یكه‌ره له وڵاته‌كه‌یان ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ھ.م