به‌په‌له‌.. جیرارد پیكێ ده‌ستگیرا كرا

پێشبینی ده‌كرێت سزایه‌كی قورسی به‌سه‌را بسه‌پێت

جێرارد پیکێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا شه‌وی رابردوو بە هۆی لێخورینی ئۆتۆمۆبێل بە بێ مۆڵەتی شوفێری دەستگیر کرا.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردۆتەوە کە بەگریکاری یانەی بارسێلۆنا بە هۆی ئەوەی کە بە بێ مۆڵەت شۆفێری کردووە لەلایەن پۆلیسی شاری بارسێلۆنا دەستگیر کراوە و بریارە دادگایی بکرێت و چاوەڕێ دەکرێت کە ئەو یاریزانە کەتەلۆنیە بۆ ماوەی شەش مانگ لە لێخورینی ئۆتۆمۆبێل و بڕی شەش هەزار یۆرۆ پێ بژاردن سزا بدرێت.