"كریستیانۆ به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له‌ سێریا ئه‌ی بكات"

ئالێگری: له‌ ئێستادا كریستیانۆ زۆر توڕه‌یه‌

یۆڤێنتۆس له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی ئیتاڵی كاتژمێر 9:30ـی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر رووبه‌رووی یانه‌ی پارما ده‌بێته‌وه‌.

خانمه‌ پیره‌كه‌ دوای تێپه‌ڕینی دوو گه‌ڕ ته‌واوی خاڵه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ شه‌ش خاڵ له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو یانه‌كانه‌.

به‌ر له‌ یارییه‌كه‌ش ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس رایگه‌یاند رۆناڵدۆ به‌هۆی نه‌بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا زۆر تووره‌یه‌ و هه‌ست ده‌كات سته‌می لێكراوه‌.

پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ لاگازێتا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كریستیانۆ به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌مڕۆ گۆڵ بكات و بیكاته‌ شرینی هانده‌رانی.

یوڤێنتۆس و پارما له‌ مێژووی خۆیان له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 60 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌، یوڤی 30 بردنه‌وه‌، 17 به‌رامبه‌ربوون و 13 شكستی هه‌یه‌.

یوڤی له‌ مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر پارما 97 گۆڵی كردووه‌، 56 گۆڵی خواردووه‌.

لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی یوڤێنتۆس بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پارما
لیستی یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كانی یوڤێنتۆس بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پارما