ڕاهێنه‌ری كرواتیا به‌هۆی مۆدریچ هێرش ده‌كاته سه‌ر كریستیانۆ
كریستیانۆ به یاریزانێكی خۆپه‌رست وه‌سف ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی لوكا مۆدریچ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای پێبه‌خشرا، هه‌ریه‌ك له خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ و كاتیا ئاڤێرۆی خوشكی ئه‌ستێره پورتوگالییه به توندی ره‌خنه‌یان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا گرت، له به‌رامبه‌ردا زڵاتكۆ دالیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌هۆی ئه‌م ره‌خنانه دێته ده‌نگ و هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه و به یاریزانێكی خۆپه‌رست و خۆویستی وه‌سف ده‌كات.
زڵاتكۆ دالیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا ده‌ڵێت: كریستیانۆ یاریزانێكی خۆپه‌رسته و كه‌یفم به كه‌سایه‌تی ئه‌مجۆره یاریزانانه نایه‌ت و نامه‌وێت له تیپهكهشمدا هه‌بێت، چونكه كریستیانۆ یاریزانێكی خۆویسته و نه‌یتوانی له مه‌راسیمی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ئه‌ورووپا ئاماده بێت و بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت ته‌نانه‌ت پیرۆزباییه‌ك له مۆدریچی هاورێی بكات.
زڵاتكۆ ده‌شڵێت: كریستیانۆ له‌و جۆره یاریزانانه‌یه له نێو یاریگه بیر له هیچ شتێكی دیكه ناكاته‌وه جگه له گۆڵكردن، ته‌نانه‌ت به گۆڵكردنی هاوڕێیه‌كانیشی ئاسووده نییه جگه له خۆی نه‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا، خۆرخی میندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: ئه‌وپه‌ڕی شوره‌یی و ئابڕووچوونه كریستیانۆ له خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا بێبه‌ش بكرێت.