پارتی چەند پرسێك لەگەڵ ھاوپەیمانی و كۆمەڵ تاوتوێ دەكات
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرھەم ساڵح و عەلی باپیر كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پێكھێنانی حكوومەتی عێراق، لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی کۆدەبێتەوە.
عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كوردستان24 راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بە جیا لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی لە هەولێر کۆببێتەوە.
ئەم کۆبوونەوانە لە کاتێکدایە، شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە بەغدا سەردانی لایەنە عێراقییەکان دەکەن و لە هەرێمی کوردستانیش، گفتوگۆی جدی لە نێوان لایەنەکان بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەك دەستیپێکردووە.
ھ.م