هه‌ده‌په: ئەوەی لە توركیا دەگوزەرێ شه‌ڕی ئابووری نییه و تاڵانكاریە
"تەنھا گەل باجی ئەو تاڵانكارییە دەدات"
K24 - ھەولێر
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ره‌خنه له پلانی ئابووری ئه‌ردۆغان ده‌گرێت و دەڵێت ئەوان خەریكن له‌سەر سفره‌ی گه‌له‌وه پاره ده‌دزن.
له رۆژی ئاشتی جیهانی دا، سه‌زای ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگەیاند: "ئەوەی له توركیا ھەیە شه‌ڕی ئابووری نییه، ته‌نیا تاڵانكارییە".
گوتیشی: "ئێمە دەستوور نادەین بەو تاڵانكارییە و دەڵێین نا، تەنھا گەل باجی ئەو تاڵانكارییە دەدات و دەوڵەت ھەموو پێداویستییەكانی ژیان گران دەكات، ئەو ھەوڵەی دەوڵەت قبووڵ ناكەین و دژی ئەو دۆخە دەنگی ھەڵدەبڕین".
ئەو گوتانە ھاوسەرۆكی ھەدەپە لە كاتێكدایە، بەھۆی گرژیی لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن، بەھای لیرە زیاتر دابەزی و باری ئابووری توركیا بە دۆخێكی خراپ‌دا تێدەپەڕێت.
ھ.م