فالح فه‌یاز هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی بنكۆڵ ده‌كات
17 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نه‌سر واۆژیان بۆ كردووه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌نسوور مه‌رعید، ئه‌ندامی كوتله‌ی عه‌تا، كه فالح فه‌یاز سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ی عێراق، كاندیدی یه‌كه‌می هاوپه‌یمانی نه‌سڕ بوو به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری لادانی فالح فه‌یاز، له پۆسته‌كانی ده‌ربكات.
مه‌رعید رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتی بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی، بۆ لادانی فالح فه‌یاز، جێگه‌ی گومانه و ده‌ڵێت: "17 په‌رله‌مانتار به فه‌رمی واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه بچنه پاڵ فالح فه‌یاز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی عه‌بادی و فه‌یاز ئاسایی ببێته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كوتله‌ی عه‌تا راشیگه‌یاندووه، فه‌یاز له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی ته‌واوی هێزه سیاسییه‌كانه له حكوومه‌ت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ناكرێت هێزه گه‌وره و كاریگه‌ره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی داهاتوو بن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه، 30ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2018، بڕیاری لادانی فالح فه‌یسه‌ڵ فه‌هد فه‌یازی له پۆسته‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ده‌ركرد.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی عه‌بادی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆشدارییه‌كانی فه‌یاز، كه پێشتر به چه‌ند راگه‌یه‌ندراوێك هۆشداری داوه‌ته عه‌بادی و پێی راگه‌یاندووه، كه ده‌بێت ئاگاداری میكانیزمه‌كانی بڕیاردان بێت له ناو هاوپه‌یمانی نه‌سر و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناو نه‌سر، بڕیاری پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره و حكوومه‌تی داهاتوو نه‌دات.
ا. م