بەرھەم ساڵح: بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناكەین

"سەرقاڵی رێكخستنەوەی ھاوپەیمانین"

K24 - ھەولێر

بەرھەم ساڵح، سەرۆكی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئاشكرای كرد، كە ئەوان وەك ھاوپەیمانی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناكەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھابەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرھەم ساڵح رایگەیاند: "كۆمەڵێك تێبینیمان لەسەر رێكارەكانی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان و تۆماری دەنگدەران ھەیە، بڕیارمانوایە بەشدارنەبین لە پرۆسەی ھەڵبژاردن و ھیوادارین ئەو پرۆسەیە سەركەوتووبیت".

لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كوردستان24 لەبارەی گەڕانەوەی بۆ ناو یەكێتی و كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەرھەم ساڵح گوتی: "ئەو قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نییە، لە ھەندێك لایەن باسكراوە، بەڵام بە فەرمی لە ھیچ شوێنێك باسنەكراوە، ئێمە سەرقاڵی رێكخستنەوەی ھاوپەیمانین، مەبەستمانە بەشێك بین لە چارەسەركردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق، ھەر پۆستكیش وەربگرین بۆ بەرژەوەندی نەك بۆ پشك پشكێنە و ئەو بابەتانەی ھەندێك راگەیاندن باسی دەكەن".

سەرۆكی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئاماژەی بۆ ئەوەكرد لە كۆبوونەوەكەیاندا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، جەختیان لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پاك و بێگەرد كردووەتەوە.

ھ.م