ئه‌ردۆغان بۆ كڕینی ئێس - 400 مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرێ
"بۆ به‌رگری له خۆكردن پێویستمان به مۆڵه‌تی كه‌س نییه"
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: "توركیا ده‌یه‌وێت سیستمی به‌رگریی ئاسمانی (ئێس - 400) بكڕێت، بۆ كڕینیشی ئه‌نقه‌ره مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرێت".
ئه‌ردۆغان له گوتارێكدا كه له میانی به‌شداریكردنی له لوتكه‌ی كاری هاوبه‌شی توركی - قیرغیزستانی، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/9/2018 له بیشكیكی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌رێوه چوو گوتوویه‌تی: "هه‌ندێك هه‌ست به نیگه‌رانی و بێزاری ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه (رێككه‌وتنی كرینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس - 400) به‌ڵام ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مۆڵه‌ت له كه‌س وه‌رناگرین به‌تایبه‌تی بۆ پرسێك په‌یوه‌ندی به به‌رگری له خۆكردن هه‌بێت، یان ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ ئه‌و بواره پێویستن".
پێشتر سه‌رۆككۆماری توركیا گوتبووی: "توركیا له هه‌وڵدایه به‌م زووانه سیستمی ئێس - 400 بكڕێت، هه‌ر چه‌نده فشاری زۆر خراوه‌ته سه‌ر توركیا و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره".
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان توركیا و رووسیا كه له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2017 ئه‌نجامیاندا، ئه‌نقه‌ره دوو سیستمی مووشهكهاوێژی ئێس - 400 له مۆسكۆ وه‌رده‌گرێ و له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیاوه كاریان پێده‌كرێت. رووسیاش ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه ساڵی داهاتوو سیستمه به‌رگرییه زیره‌ك و بهنرخهكه راده‌ستی توركیا ده‌كات.