فه‌رمانی دامه‌زراندنی 280 كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی ده‌رچوو

به‌ ئیمزای سه‌رۆكی حكوومه‌ت فه‌رمانی دامه‌زراندنییان ده‌رچووه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی نووسراوی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئیمزای نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، 280 كه‌س بۆ كه‌رتی ته‌ندرووستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌مه‌زرێنرێن.

وه‌ك له‌ ناوه‌ڕۆكی نووسراوی ژماره‌ (4288) له‌ رێككه‌وتی یه‌كشه‌ممه‌ 2/9/2018 ده‌رچووه‌، فه‌رمانی دامه‌زراندنی ئه‌و 280 فه‌رمانبه‌ره‌ی كه‌رتی ته‌ندرووستی، بۆ پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رچووه‌.

به‌ گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌ش، دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌ بوار و پسپۆرێتی جیاجیای (پزیشكی، ئیداری، ته‌كنیكی و خزمه‌تگوزاری)یه‌  و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ به‌ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی شایسته‌ی خۆیان، له‌ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ داده‌مه‌زرێنرێن.

فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ دامه‌زراندنی 280 فه‌رمانبه‌ره‌كه‌
فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ دامه‌زراندنی 280 فه‌رمانبه‌ره‌كه‌