به‌غدا ره‌تيكرده‌وه تاران مووشه‌كى دابێته ميليشيا شيعه‌كان
عێراق پابه‌ند نييه به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته ههواڵيانهى هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى ئاشكرايان بۆ سه‌لماندنى بانگهشهكهيان پێ نييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ره‌تيكرده‌وه، حكومه‌تى ئێران هيچ مووشه‌كێكى دابێته گرووپ و ميليشيا شيعه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، گوتى: "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌لايه‌وه سه‌يره هه‌ندێك راپۆرته هه‌واڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه، گوايه ئێران مووشه‌كى باليستى دابێته گرووپه چه‌كداره‌كانى عێراق".
گوتيشى: "عێراق پابه‌ند نييه به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته ههواڵيانهى هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى ئاشكرايان بۆ سه‌لماندنى بانگهشهكهيان پێ نييه".
روونيشيكرده‌وه، "هه‌موو دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراق پابه‌ندن به مادده‌ى حه‌وته‌مى ده‌ستوورى ههميشهيى وڵاته‌وه. به گوێره‌ى ئه‌و مادده‌يه‌ش رێگه نادرێت خاكى عێراق بۆ هێرش و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دراوسێكان به‌كاربهێنرێت".
رۆژى هه‌ينى كۆتايى هه‌فته‌ى رابردوو، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، تاران له چه‌ند مانگى رابردوودا ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى كورت مه‌وداى داوه‌ته گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى شيعه له عێراقدا.
هاوكات جێگرى سه‌رۆك ئه‌ركانى ئێران، قه‌دير نيزامى پێشتر ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى ره‌تكردبوويه‌وه و دووپاتى كردبوويه‌وه، ئه‌وه‌ى له‌و باره‌يه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، ته‌نيا پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى رۆژئاوايه دژى كۆمارى ئيسلامى ئێران.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر