له رێوڕه‌سمێكى پرسه‌دا قه‌شه‌يه‌ك گێچه‌ڵى سێكسى به ژنه گۆرانيبێژێك ده‌كات
قه‌شه‌يه‌كى ئهمهريكايى گێچه‌ڵى سێكسى به ژنه گۆرانيبێژ ئاريانا گراندى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى پرسهيهكدا، قه‌شه‌يه‌كى ئهمهريكايى گێچه‌ڵى سێكسى به ژنه گۆرانيبێژ ئاريانا گراندى ده‌كات.
وه‌ك له گرته‌ى ڤيديۆيى رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، قه‌شه چارڵز ئێچ ئێڵس، په په‌نجه‌كانى خه‌ريكى گوشينى سينگى ئاريانا گراندييه، ئه‌مه له كاتێكدايه سه‌دان كه‌س كۆبوونه‌ته‌وه بۆ گێڕانى پرسه‌ى ئهريسا فرانكلين.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته ڤيديۆييه‌كه، هه‌وادارانى گراندى ناڕه‌زايى و توڕه‌بوونى خۆيان له ره‌فتارى ئه‌و قه‌شه‌يه نه‌شارده‌وه و زۆرێك له بينه‌رانى گرته‌كه رووداوه‌كه‌يان به گێچه‌ڵى سێكسى لێكدايهوه.
له به‌رامبه‌ردا قه‌شه چارڵز رايگه‌ياندووه، نيه‌تم نه‌بووه ده‌ست له سينگ "مه‌مك"ى ئه‌و ژنه گۆرانيبێژه بده‌م. ته‌نيا ده‌ستم له ده‌وروبه‌رى دانا. من هه‌موو گۆرانيبێژه كوڕ و كچه‌كان له باوه‌ش ده‌گرم و تهوقهيان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".
قه‌شه چارڵز له گێچه‌ڵكردن به ژنه گۆرانيبێژهكه ته‌نيا نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ريكا، بيل كلينتۆنيش وه‌ك له ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به تامهزرۆييهوه سه‌يرى جه‌سته‌ى ئاريانا ده‌كات.
دوێنێ شه‌ممه مه‌راسيمێك بۆ ماڵئاوايى يه‌كجارى له شاژنى ميوزيكى ئه‌مه‌ريكى ئهريسا فرانكلين له شارى ديترۆيتى ويلايه‌تى ميشيگان به‌ڕێوه‌چوو، كه له 16ى ئاب/ ئۆگستى رابردوو له ته‌مه‌نى 76 ساڵيدا كۆچى دواييكردبوو.