گڕگرتنی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی رێگه‌ی نێوان خه‌لیفان - سپیلك داده‌خات
شۆفێره‌كه توانی تانكه‌ره‌كه‌ی له به‌نزینخانه دوور بخاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
كاتژمێر 10ی ئەمشەو تانكه‌رێكی گواستنەوەی سووته‌مه‌نی ئێرانی لەیەکێک لەبەنزینخانەکانی خەلیفان گڕی گرت و شوفێرەکەی توانی بەنزینخانەکە و تانكه‌ره‌كه لەسوتان ڕزگار بکات.
په‌یامنێری كوردستان 24 له خه‌لیفان رایگه‌یاند، سەید وەلینیا خەڵکی شاری ئەردەبیلی ئێران لەکاتی تێکردنی گازوایل لەیەکێک لەبەنزینخانەکانی شارەدێی خەلیفانی سەربە قەزای سۆران، تانكه‌ره‌كه‌ی گڕدەگرێت و ڕاستەوخۆ تانكه‌ره‌كه‌ی لەبەنزینخانەکە دوور دەخاتەوە.
هه‌وره‌ها گوتیشی، بەشی پێشەوەی تانكه‌ره‌كه لە كۆگاكه‌ی جیادەکاتەوە، بەمه‌ش ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووەو زیانی ماڵی کەمی لێکەوتۆتەوە.
دواتریش تیمی بەرگری شارستانی خەلیفان گه‌یشتنه شوینی رووداوه‌كه و ده‌ستبه‌جێ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان كرد.
رێگای هاملتۆن كه رێگایێكی بازرگانییه و به‌شی هه‌ره‌زۆری تاك سایده و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 180 كیلۆمه‌تر، رۆژانه لۆدێكی زۆری بازرگانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
H.B