سبه‌ى له په‌رله‌مانى عێراق چى رووده‌دات
پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان يادداشتێكيان داوه‌ته لايه‌نه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق يه‌كه‌م دانيشتنى خۆى ئه‌نجام بدات و په‌رله‌مانتاران سوێندى ياسايى بخۆن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24، پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان يادداشتێكيان داوه‌ته لايه‌نه‌كان.
به‌ختيار شاوێس، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كان و ئه‌نجامى دانووستانه‌كان، رايگه‌ياند، هه‌تا پێش ده‌ستپێكردنى دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، هه‌موو شتێك قابيلى گۆڕانه.
روونيشيكرده‌وه، ئامانجى ئێمه شه‌ڕكردنه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كار و مافى خه‌ڵك.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى دانووستانى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و لايه‌نه عێراقييه‌كان، هه‌ريه‌ك له عه‌لاوى و سه‌در و حه‌كيم و عه‌بادى له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا گه‌وره‌ترين كوتله‌ى په‌رله‌مانيان راگه‌ياند.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، سبه‌ى له يه‌كه‌م دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه دواى سوێندخواردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، دانيشتنه‌كه به كراوه‌يى بمێنێته‌وه.
كوردستان24 زانيارى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتووه، كه سبه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵنابژێردرێن و ئه‌و پرسه به كراوه‌يى ده‌مێنێته‌وه تا گه‌يشتن به رێككه‌وتنێكى كۆنكرێتى بۆ دابه‌شكردنى پۆسته‌كان.
به‌ختيار شاوێس، بۆ كوردستان24، باسى له‌وه‌شكرد، كانديدكردنى سه‌ليم جبوورى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ياسايى نييه به‌و پێيه‌ى ئه‌و ئه‌ندامى په‌رله‌مان نييه و تا ئێستا نازانرێت چۆن ده‌يانه‌وێت ئه‌و بكه‌نه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
به گوێره‌ى مادده‌ى 55ى ده‌ستوورى عێراق، له يه‌كه‌م دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا پێويسته سه‌رۆك و جێگيره‌كانى سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێن. به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا هيچ رێككه‌وتنێكى ته‌وافقى نه‌كراوه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه سبه‌ى سه‌رۆكى دانيشتنه‌كه، دانيشتنه‌كه به كراوه‌يى بهێڵێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى رێككه‌وتنێكى ته‌وافقى له نێوان لايه‌نه‌كان ده‌كرێت.
پرۆژه‌ى پارتى و يه‌كێتى له 27 خاڵ پێكهاتووه و له سه‌دا 40ى ئه‌و خاڵانه‌ش په‌يوه‌ستن به پرسى كه‌ركووك و ناوچه داگيركراوه‌كانى كوردستانه‌وه و ئه‌و خاڵانه به‌شێكى جه‌وهه‌رين له دانووستانه‌كانى نێوان كورد و لايه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى عێراق.
.jpg)
پێكهێنانى كوتله‌ى گه‌وره‌ى په‌رله‌مانى بووه‌ته يه‌كێك له گرفته‌كانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گشتييه‌ى كه له 12ى ئايارى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو و تا ئێستا لايه‌نه‌كان نه‌يانتوانيوه كوتله‌يه‌كى گه‌وره‌ى په‌رله‌مانى پێكبهێنن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق.
ئه‌مه له كاتێكدايه ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك لايه‌ن له باره‌گاى سه‌ره‌كى ره‌وتى حيكمه كۆبوونه‌وه و گه‌يشتنه ئه‌نجامى راگه‌ياندنى كوتله‌يه‌كى گه‌وره‌ى په‌رله‌مانى. كوتله‌كه پێكهاتووه له‌م لايه‌نانه:
ئيتلافى نه‌سر: 42 كورسى
ره‌وتى حيكمه‌ى نيشتيمانى: 19 كورسى
سائيرون: 54 كورسى
ئيئتلافى نيشتيمانى: 21 كورسى
به‌ره‌ى توركمانى: 3 كورسى
بيارق خه‌ير: 2 كورسى.
سابيئى: 1 كورسى.
مه‌سيحيى: 1 كورسى.
ئێزدى: 1 كورسى.
عابرون: 1 كورسى
قه‌رارى عێراقى: 16 كورسى.
هاوپه‌يمانى ته‌مه‌دون: 2 كورسى.
هاوپه‌يمانى سه‌لاحه‌دين ناسنامه‌مانه: 1 كورسى
هاوپه‌يمانى نه‌ينه‌وا ناسنامه‌مانه: 3 كورسى.
هاوپه‌يمانى ئه‌نبار ناسنامه‌مانه: 6 كورسى.
هاوپه‌يمانى به‌غدا: 3 كورسى.
ئ.ڕ