وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە دیمەشق
یەک هەفتە دوای سەردانی وەزیری بەرگری ئێران دێت بۆ سووریا
K24 – ههولێر:
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەردانێک گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، سەردانەکەی زەریف یەک هەفتە لە دوای سەردانی وەزیری بەرگری ئێران دێت بۆ دیمەشق کە لەو سەردانەی لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی رێککەوتنامەیەکی هەماهەنگی بەرگریان واژۆکرد.
کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێکە لە پاڵپشتیکەرانی مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، لە دەسەڵات و بۆ ئەوەش یارمەتی سەربازی زۆری پێشکەش بە دیمەشق کردووە.
ئەسەد ئامادەکاری دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شاری ئیدلب و بە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارەش، دواین پێگەی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەناو دەبات.
H.J