په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان جێهێشت
په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م سوێندی یاساییان خوارد
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی سوێندی یاساییان خوارد، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان جێهێشت".
پاش ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمێك بۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سوێندی یاساییان خوارد و محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه به‌رێوه‌ده‌بات.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا 297 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاماده‌ن.
مه‌یاده نه‌جاڕ په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان 24 راگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌نها بۆ سوێندخواردن بووه و هیچ رێككه‌وتنێك بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله نه‌كراوه".
جگه له كورد په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تح و چه‌ند لایه‌نێكی سوننه‌كان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك راگیراوه.
هاوكات هاوپه‌یمانی سائیروون رایگه‌یاند، توانیوویانه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێكبهێنن و كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن".
پێشتر له رێوڕه‌سمێكدا كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكرد و ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق به‌شدارییان كرد.
فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق وتارێكی پێشكه‌شكرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووری خۆی ده‌ست به كار و چالاكییه‌كانی بكات.
هه‌روه‌ها گووتی كۆبوونه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی عێراق به‌سه‌ر هێزه تیرۆریسته‌كاندا. پێویسته هه‌موو عێراقییه‌كان هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موارانه‌ی به‌رۆكی گرتن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن.
دواتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا گووتی: "داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌م هاوكاری حكوومه‌تی نوێی عێراقبن و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی گرنگ دابڕێژی بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی داهاتوو و هاووڵاتیانی عێراق بكات، پاش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا كار بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات بكات".
هه‌ره‌وه‌ها گووتی: "ساڵی 2014 كه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقم وه‌رگرت به‌شێكی خاكی عێراق داگیركرابوو و سوپا و پۆلیسی ئیتیحادی له هه‌ره‌س نزیكببوونه‌وه‌و كێشه‌ی تائیفی باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشابوو، بۆیه ئه‌و حكوومه‌تی دێت به‌شانازییه‌وه شتێك له‌م حكوومه‌ته وه‌رده‌گرێت كه ده‌توانم به‌شانازییه‌وه بیڵیم له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا داعش تێكشكێنرا".
هه‌روه‌ها گووتی: "ده‌مانه‌وێت به‌ده‌نگ ئه‌و داواكاریانه‌شه‌وه بچین كه له چه‌ند پارێزگایه‌ك داوای باشكردنی گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن، ئێمه به‌شێكی زۆری بوودجه و داهاتی وڵاتمان بۆ جه‌نك ته‌رخان كرد، بۆیه نه‌توانرا وه‌ك پێویست خزمه‌تیان بكرێت".
دواتر په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌می په‌رله‌مان چوونه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخۆن و دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری ئه‌وم خوله كه محه‌مه‌د عه‌لی زه‌یدیییه به‌ڕێوه ببرێت.
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بێت له‌و دانیشتنه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ، بةڵام چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن نه‌توانرێ ئه‌وه ئه‌نجام بدرێت و دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه، چونكه هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی پۆسته‌كان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.