چەند خاڵێکی تەندروستی گرنگ لەسەر کەمخەوی
چەند کاتژمێر بنووی تەندروستە؟

K24 – ههولێر:
رێژەی خەووتن کاریگەری گەورەی لەسەر چالاکی و ژیانی رۆژانەمان هەیە، زۆرێک لە زیان و سوودەکانی کەم خەویی و باش خەویی لەم چەند خاڵەی خوارەوە بزانە:
- ئەگەر تەمەنت لە نێوان 18 بۆ 60 ساڵە، دەبێت لانیکەم 7 کاتژمێر بخەویت.
- ئەگەر 7-9 کاتژمێر بخەویت، بەرگری لەشت بەهێز دەبێت بەجۆرێک کەمتر نەخۆش دەکەویت و ئەگەر نەخۆشیش بکەویت زووتر چاکدەبیتەوە.
- ئەگەر کەمتر لە شەش کاتژمێر بنووی، ئەوا ئەگەری هەیە دووچاری خەمۆکی، شەکرە، جەڵدە، قەڵەوی و نەخۆشی دەمارەکان ببیت.
- ئەو ژنانەی کەمتر لە شەش کاتژمێر دەنوون، بەڕێژەی 15% زیاتر دووچاری کێشەی قەڵەوی دەبن
- بۆ ئەوەی بەتەواوی بە قۆناخەکانی خەودا بڕۆیت، دەبێت 7 بۆ 9 کاتژمێر بنوویت، ئەمەش بیرەوەریت بەهێز دەکات، بەڵام ئەگەر کەمتر لە شەش کاتژمێر بنووی، بیروەریت لاواز دەبێت.
- کەمخەویی دەبێتە هۆی ئەوەی بە رێژەی 40% توانای فێربوونی شتی نوێت کەمبکات.
- کەمخەویی دەبێتە هۆی تووڕەی و دڵەڕواکێ.
- باش خەوتن دەبێتە هۆی ئەوەی بیری داهێنانت گەشە بکات و زیرەکانەتر کێشەکانت چارەسەر بکەیت، لە کاتێکدا کەمخەویی دەبێتە هۆی زیاتر ئەنجامدانی هەڵە و هێواشتر کارەکانت بکەیت.
- کەمتر لە شەش کاتژمێر خەوتن بۆ ماوەی دوو هەفتە یەکسانە بە نەخەوتوون بە دوو شەو لەو دوو هەفتەیەدا
- کەم خەویی هۆشیاریت لەکاتی شۆفێریدا کەم دەکاتەوە و زیاتر ئەگەری هەیە دووچاری رووداوی هاتووچۆ ببیت.
- خەوتن بەشێوەیەکی تەندروست، ئارەزووی سێکست زیاددەکات.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن
H.J