تمه‌ن زياتر شكا
دابه‌زينى به‌هاى تمه‌ن به هۆى ئه‌و سزا ئابووريانهوهيه، كه ئه‌مه‌ريكا به‌سه‌ر ئێرانيدا سه‌پاندووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ جارێكى ديكه به‌هاى دراوى ئێرانى (تمه‌ن و رياڵ) به‌رامبه‌ر به دۆلار به رادهيهكى به‌رچاو دابه‌زى.
دابه‌زينى به‌هاى دراوى ئێران به هۆى ئه‌و سزا ئابووريانهوهيه، كه ئه‌مه‌ريكا به‌سه‌ر ئێرانيدا سه‌پاندووه.
سايتى (Bonbast)، كه چاودێرى بازارى نا ره‌سمى دراو له ئێران ده‌كات، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆلار به 128 هه‌زار رياڵى ئێرانى فرۆشراوه، له كاتێكدا دوێنێ به 117.5 هه‌زار رياڵ مامه‌ڵه‌ى پێوه كرابوو.
سه‌ره‌ڕاى رێككاره‌كانى ده‌وڵه‌ت بۆ رێگرتن له دابه‌زينى به‌هاى دراوى نيشتيمانى ئێران، به‌ڵام به هۆى كاريگه‌رى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا، رۆژ له دواى رۆژ دراوى ئێران به‌هاى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر