بارسێلۆنا له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا پێكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند
ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
یانه‌ی بارسێلۆنا له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا پێكانی ماڵكۆمی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و یاریزانه له پاژنه‌ی پێی تووشی پێكان بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 3 ئه‌یلوولی 2018، بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له راهێنانه‌كانی ئه‌مرۆ به‌یانی ماڵكۆم تووشی پێكان بووه و به لانیكه‌م هه‌فته‌یه‌كی بۆ چاكبوونه‌وه پێویسته.
سه‌ره‌ڕای پێكانی ماڵكۆمی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه له هیچ یارییه‌كی یانه‌كه‌ی دانابڕێت، به‌وپێیه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو یارییه‌كانی خوله‌كانی ئه‌ورووپا به‌هۆی یارییه دۆستانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌وه‌ستێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه ماڵكۆم بۆ یاری 15ـی ئه‌م مانگه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال سوسیداد له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا ئاماده بێت.
ماڵكۆم له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی بۆردۆی فره‌نساوه به گرێبه‌ستێكی 5 وه‌رز به به‌های 41 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد.