ئێران داواى "پاككردنه‌وه"ى ئيدلب ده‌كات
له ميانهى سه‌ردانى بۆ ديمه‌شق و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، له ميانهى سه‌ردانى بۆ ديمه‌شق و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د رايگه‌ياند، پێويسته پارێزگاى ئيدلب له تيرۆريستان و توندڕه‌وه‌كان "پاكبكرێته‌وه".
رووسيا و ئێران سه‌باره‌ت به دوايين مۆڵگه‌ى چه‌كداره به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ديمه‌شق، گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هه‌ردوولا سوورن له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنى پارێزگاكه له لايه‌ن سوپاى سوورياوه.
سوپاى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا به‌رده‌وامه له ئامادهكارييهكانى بۆ نزيكبوونه‌وه له پارێزگاى ئيدلب و ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى شاره‌كه.
رووسيا و ئێران پشتيوانى سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاره‌كه.
هه‌ينى رابردوو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ رايگه‌ياند، واشنتن هێرشى سوپاى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئيدلب به هه‌وڵێك بۆ ئاڵۆزكردنى ره‌وشى سووريا ده‌زانێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، هۆشداريشى دايه ئه‌سه‌د له‌وه‌ى چه‌كى كيميايى له ميانى هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر ئيدلب به‌كاربهێنێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارسى ئێرانى بڵاويكرده‌وه، وهليد موعهليمى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا داواى له هاوتا ئێرانييه‌كه‌ى كردووه، تاران به‌رده‌وام بێت له پشتيوانيكردنى وڵاته‌كه‌ى بۆ كۆتايهێنان به تيرۆر له سووريادا.
بڕياره رۆژى حه‌وتى ئه‌م مانگه، هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسيا و توركيا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئيدلب گفتوگۆ بكه‌ن.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، ئه‌وه‌شى بۆ به‌رپرسانى سووريا دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه پێويسته كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و گرووپه تيرۆريستييه‌كان له ئيدلب و ته‌واوى ناوچه‌كانى سووريا بهێنرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئاژانسه ئێرانييه‌كه، هه‌ريه‌ك له رووحانى و پوتن و ئه‌ردۆغان له تاران كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پرسى ئيدلب يه‌كلا بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێك بۆ كۆتايهێنان به ده‌سه‌ڵاتى ميليشياكان رێكبكه‌ون.
توركيا سوپايه‌كى فره ميليشيايى به ناوى "سوپاى نيشتيمانى سووريا" له ئيدلب درووست كردووه.
ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه له پشتيوانيكردنى گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ئيدلب و دژى ئه‌وه‌يه سوپاى سووريا هێرش بكاته سه‌ر شاره‌كه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى داوه له روودانى كاره‌ساتێكى ديكه‌ى مرۆيى له شاره‌كه.
به گوێره‌ى خه‌مڵاندنى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ئيدلب ده‌ستپێبكات، 700 هه‌زار هاووڵاتى نيشته‌جێى شاره‌كه ئاواره ده‌بن. كه له ئێستادا نزيكه‌ى سێ مليۆن كه‌س له‌و شاره ده‌ژين.
ميليشياكان ئيدلبيان كردووه‌ته دواين په‌ناگه‌ى خۆيان، دواى ئه‌وه‌ى به خێزانه‌وه له شاره‌كانى درعا و فوعا و كفريا به گوێره‌ى رێككه‌وتنيان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان ره‌ويان كرد.
سوپاى توركيا چه‌ندين پێگه‌ى سه‌ربازى له سنوورى ئيدلب درووستكردووه و پشتيوانى ميليشياكان ده‌كات.
به‌ره‌ى نوسره، باڵى سوورياى رێكخراوى قاعيده كه له ئاستى جيهاندا وه‌ك گرووپێكى تيرۆريستى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر زۆرێك له گرووپ و مليشياكانى ديكه‌ى شاره‌كه‌دا سه‌پاندووه.
رووسيا و سووريا و ئێران داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و لايه‌نانه‌ى ده‌يانه‌وێت دانووستان بكه‌ن، بێنه پێشه‌وه بۆ دانووستان.
سه‌رچاوه: فارس نيوز، رۆيته‌رز
ئ.ڕ