توركيا له ده‌رياى ناوه‌ڕاستدا به‌دواى نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێت
به هه‌ڵكه‌ندنى چاڵ و له پايزى ئه‌مساڵ پرۆژه‌كه ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، له پايزى ئه‌مساڵدا له خۆرهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاستدا ده‌ست ده‌كه‌ين به گه‌ڕان به دواى نه‌وتدا.
چاوشئۆغڵۆ گوتى: "هه‌موو ئامادهكارييهكمان كردووه، بۆ ده‌ستكردن به پرۆژه‌ى گه‌ڕان به دواى نه‌وتدا و ده‌ستكراوه به هه‌ڵكه‌ندنى چاڵ و له پايزى ئه‌مساڵ پرۆژه‌كه ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
له مانگى ته‌مموزى رابردوودا، وه‌زيرى وزه و سه‌رچاوه سرووشتييه‌كانى ئه‌و كاته، بيرات ئهلبيرق، رايگه‌ياندبوو، "توركيا پلانى هه‌يه ده‌ست بكات به گه‌ڕان به‌دواى نه‌وت و غازى سرووشتيدا".
گوتيشى: "له ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ده‌رياى ناوه‌ڕاست پرۆسه‌يه‌كى چڕ بۆ دۆزينه‌وه‌ى نه‌وت و غاز ئه‌نجام ده‌ده‌ين".
ئه‌م هه‌وڵه‌ى توركيا له كاتێكدايه به هۆى سزا داراييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له دژى ئه‌نقه‌ره، به‌هاى ليره‌ى توركى تووشى داڕمان بووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر