كورد چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سياسى عێراق يه‌كلا ده‌كاته‌وه
هادى عامرى ئاشكرای كرد، تاوه‌كو ئێستا كورد خۆی له هیچ به‌ره‌یه‌ك یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ولێر ده‌بێته‌وه ناوه‌ندى كردنه‌وه‌ى گرێكوێرهى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و لايه‌نه براوه‌كانى عێراق چاوه‌ڕێن سه‌نگى كورد به كام لادا بكه‌وێت و بازى كورد له‌سه‌ر شانى كام لايه‌ن بنيشێتهوه، ئه‌و لايه‌نه راسپێردرێت بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هادی عامری له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رايگه‌ياند، هاوپه‌یمانی فه‌تح 150 واژۆی بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كوتله‌یه‌كی نیشتمانی له ته‌واوی لایه‌نه‌كان پێكبهێنن.
ئه‌مڕۆ، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن یه‌كلابكاته‌وه و دانیشتنه‌كانیش تا 15 رۆژ به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
بەهۆی یەکلایی نەبوونەوەی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لەنێوان هاوپەیمانی بوونیادنانەوە بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی و هاوپەیمانی بوونیادنانەوە و چاکسازی بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ ماوەی 15 رۆژ بەکراوەیی مایەوە.
هاوکات هەر دوو هاوپەیمانييەکە هەوڵدەدەن، لە رێگەی دانوستانن و جێبەجێکردنی مەرجەکانی کورد، پشتیوانی کورد بۆ تەواوبوونی بنەماکانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بەدەستبهێنن.
ئەحمەد ئەسەدی،سەرکردە لە هاوپەیمانێتی بونیادنان بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەنگی 153 پەرلەمانتاریان بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بەدەستهێناوە. ئاماژەی بەوەشدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هاوپەیمانێتییەکەیان و پەیوەندیکردن بە کوتلەکەیانەوە نزیکن.
پێشتر هەریەک لە هاوپەیمانێتی سائیروون، نەسر، وەتەنییە و رەوتی حیکمە لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەی سوننە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیان راگەیاندبوو، دووپاتیشیانکردبووەوە، داواکارییەکانی کورد دەستوورین و پابەندی جێبەجێکردنی دەبن. سەرکردەی هاوپەیمانی سائیروون، جاسم فه‌ياز، رايگه‌ياند، دەبێت رەچاوی داواکارییەکانی کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراق بکەین.
بەبڕوای چاودێرانی سیاسی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و ئەنجامدانی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان، جارێکی دیکە هەولێر دەبێتەوە ناوەندێک بۆ یەکلاییکردنەوەی قەیرانی پێکهێنانی حکومەت و پێگەیەکی بەهێز بۆ سەردانی شاندی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى كوتله كوردييه‌كان، ئه‌مڕۆ ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرايه‌وه، كه يه‌كگرتووى ئيسلامى چووه‌ته پاڵ يه‌كێك له كوتله گه‌وره‌كان، به‌ڵام جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ره‌تیكرده‌وه، یه‌كگرتوو بچێته ناو هیچ كوتله‌یه‌كی عه‌ره‌بی و رایگه‌ياند، یه‌كگرتوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هاوپه‌یمانی كوتله‌یه‌كی عه‌ره‌بی و گفتوگۆشیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كردووه.
ھەموو لایه‌نه‌كان لە ھەوڵی پێک‌ھێنانی گەورهترین کوتلەی پەرلەمانیدان, ئێستا چاوەکان لەسەر کورد زیاتر بوون شاندی یەکێتی و پارتیش بۆ گفتوگۆ لەبەغدان و پرۆژەیەکی ھاوبەشیان پێيە, ھەرچەندە باس لەوەش کراوە کە چوار لایەنەکە پرۆژەیەکی تایبەت بە خۆیان ھەیە، بەڵام کوردستان24 زانیویەتی کە ئەو چوار لایەنەش ھەمان دیدی یەکێتی و پارتیان ھەیە لەپڕۆژەکەدا و داوای یەکڕیزی کورد دەکەن.
ھێشتا ھێزە سیاسیەکان بەرچاویان ڕوون نیە و نازانن کێیە ئەو کەسەی کە دەچێتە سەر کورسی سەرۆک وەزیرانی عێراق. ئەوەی بۆ کورد گرنگە لەم قۆناغەدا پرسی کەرکوکە، پەیامنێری کوردستان24، لەو شارە رای ھاووڵاتیانی وەرگرتووە، کە ھەندێکیان پێیان باشە کورد لەگەڵ بەرەی مالیکی بێت و ھەندێکی دیکەشیان پێیان باشە کورد خۆی بۆ بەرەی عەبادی ساغ بکاتەوە.
بۆ بەشداریکردنی لایەنە سیاسیيەکانی ھەرێمی کوردستان، لە حکومەت و پەرلەمانی نوێی عێراق جگە لە پرۆژەی نیشتمانی پارتی و یەکێتی چوار لایەنە ناڕازیەکە پڕۆژەیەکیان ھەیە وەک خۆشیان باسی دەکەن پرۆژەکەی ئەوان بۆ ئەوەیە سەرجەم لایەنە سیاسیيەکانی کورد بە کۆدەنگی بڕۆنەوە بەغدا .