مەڕوان گەڵاڵی: كۆمەڵ داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەكردووە
كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە
K24 - ھەولێر
مەڕوان گەڵاڵی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رەتیدەكاتەوە بەھیچ شێوەیەك باسیان لە دواخستنی ھەڵبژاردن كردبێت، جەخت دەكاتەوە كە كۆمەڵ لەگەڵ ئەوەدایە ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و خەڵكی كوردستان بە شێوەیەكی دیموكراسیانە گوزارشت لە بۆچوونی خۆیان بكەن.
مەڕوان گەڵاڵی بە كوردستان24 گوت: "وەك كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەداین كە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا بكرێت و دوانەخرێت، لەژێر ھیچ بیانوێك ئێمە لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردن نین
ھ.م