پارتی و گۆڕان لەسەر كۆدەنگی كورد كۆدەبنەوە

شاندێکی پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

K24 - سلێمانی

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

شیخ عەتا، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ شاندێکی پارتی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەکە لەبارەی چەندین پرسی جیاواز کۆدەبنەوە".

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆدەنگی کورد لەبەغدا بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان دەبن.

بە پێی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24 شاندی پارتی پێكدێت لە شاندی پارتی لە نێچیرڤان بارزانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، عارف تەیفوور، عەلی حوسێن، دڵشاد شەهاب. ھەروەھا شاندی بزووتنەوەی گۆڕان لە عومەر سەید عەلی، محەممەد تۆفیق رەحیم، شۆڕش حاجی، مستەفا سەید قادر، ئاوات شێخ جەناب، هۆشیار عومەر عەلی، ئاراز وەلی، پێكدێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەولێر لەگەڵ ھەر یەك لە یەكگرتووی ئیسلامی و ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و چۆنییەتی بەشداریكردنی لایەنە كوردییەكان لە پرۆسەی سیاسی عێراق كۆبوونەوە.

ھ.م